لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی بە پەرۆشەوە لە دۆخی تەندروستیی د. فوئاد مەعسومی پرسی و ستایشی رۆڵی مێژوویی و تێکۆشانی کرد لە خەباتی رزگاریخوازیی گەلی کورد و رایگەیاند، بە وەفادارییمانەوە لە پێگە و خزمەتەکانی ئێوە و هەموو ئەو تێکۆشەرانە دەڕوانین کە پایەیەکی بەهێزی شۆڕشی نوێبوون.

سەرۆک بافڵ وتیشی، لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال و تێکۆشەرەکانمان بەردەوام دەبین بۆ خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.

جێگای وتنە شیرین فوئاد مەعسوم، راوێژكار و كچی فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق لە کۆتا رۆژەکانی سەرۆک کۆماری باوکی بووە پارتی و رایگەیاند" مەسعود بارزانی هاوشێوەی سەرۆکی وڵاتانەو منیش پارتیم، بۆیە مەگەر بە وازهێنانی ئەو لە پارتی دیموکراتی کوردستان، منیش واز لە پارتی بهێنم.