بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ (یەکشەممە)ی ماڵپەڕی سپۆرت ٢٤ی یۆنانی، "مێهدی تارێمی" بە ئاستێکی نایابی شەوی ڕابردوو لەگەڵ ئۆڵۆمپیاکۆس، جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەدا پشتڕاستکردەوە بۆ یارییە گرنگەکەی ڕۆژی سێشەممە بەرامبەر ئایندهۆڤن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

تارمی لە 6 یاری خولی یۆناندا توانی 4 گۆڵ تۆمار بکات و ببێتە مەترسیدارترین هێرشبەر لە سوپەرلیگ لە ڕووی تێکڕای گۆڵەوە.

ئەو هێرشبەرە ئێرانییە شەوی ڕابردوو لە یاری ئۆڵۆمپیاکۆس بەرامبەر ئاریس بە جوانی گۆڵی سێ خاڵی تیپەکەی تۆمارکرد و بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و پێشەنگی سوپەرلیگی گرتە دەست.

لە ڕاپۆرتەکەی ماڵپەڕی سپۆرت ٢٤دا هاتووە کە مێهدی تارێمی وەک هێرشبەرێکی ژەهراوی دەرکەوت بەرامبەر ئاریس بۆ ئەوەی ئاهەنگی گەیشتن بە لوتکەی لەشجوانی خۆی بگێڕێت.

ئێستا ئۆڵۆمپیاکۆس بکوژێکی ئامادەی بە ناوی مێهدی تارێمی لە پێکهاتەی خۆیدا هەیە بۆ یارییەکەی سێشەممە بەرامبەر ئایندهۆڤن لە یاریگای خۆیدا.