تاڵەبانی وتیشی'' سەرۆک مام جەلال زۆر جار دەیوت" یەکێتی کە لە فڕۆکە و بۆمب و موشەک ناترسێت، لە رەخنەی رۆژنامەنوس و تەنانەت چەواشەکاری بە پلانی میدیای لایەنی رکابەریش ناترسێت.''
قوباد تەئکیدی کردەوە'' بە میدیاکارانم وت وەک سەرۆک بافڵ لە هەولێر ئاماژەی پێدا، یەکێتی وەک چیای سەفین لە پشتی میدیاکاران و هەڤاڵ و کادرانی خۆی رادەوستێت.''
جەختیشیکردەوە، یەکێتی نەک تەنیا ئازادیی کاری رۆژنامەگەری مسۆگەر کردووە، بەڵکو رێگریش دەکات لەوەی لایەنی دیکە سنووری ئەو ئازادییە بەرتەسک بکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە ١١ی مانگی داهاتوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به ژماره ٢٢٢ له بازنه‌كانی سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دیاله بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌شداره.
هاوكات، له چوارچێوه‌ی سێ هاوپه‌یمانێتیدا له‌پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین و به‌غدادیش به زیاتر له ١٥٠ كاندید به‌شداره‌و له‌و ژمارانه‌ش رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌به‌شداری ژنان دراوه، كه‌له بازنه‌كانی سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دیاله ٣٦ كاندیدی ژن به‌شدارن، كهرێژهكهی له‌وه زیاتره كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكردوه.