موڕاد ساعدی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند: مانگی ڕابردوو هەزار و 56 کەس لە زیندانەکانییەکانی عێراق ئازادکراون کە زۆرینەیان بە لێبوردنی گشتیی بووە و بەشێکیشیان بە بڕیاری دیکە ئازادکراون.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو هەزار و 56 کەسە 666 کەسیان بەر لێبوردنی گشتیی کەوتون کە 25یان ژنن، و 390 کەسیش بە بڕیاری دیکە ئازادکراون، کە بەشێکیان تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵاندایە.

ئەوشیختەڕوو، بەغداد لە پلەی یەکەمدا دێت و لە گرتوخانەی عەدالە 2 ی پارێزگاکە بووە کە 193 کەس ئازادکراون،

دوای ئەویش گرتوخانەی ناوەندیی بەسڕە دێت کە 179 کەسی لێ ئازادکراوە،

لە گرتوخانەی تاجی 64 کەس و لە گرتوخانەی ناوەندیی ناسڕیەش 47 کەس ئازادکراون.