بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیاری کشانەوە لە بەشداری لەم کۆبوونەوەیە وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەبارەت بە پشتیوانی لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران دراوە. هەڵوێستێک کە بە ڕوونی دژایەتی بنەماکانی ئاشتیخوازانە و دادپەروەری و دژە توندوتیژی یونسکۆ دەکات.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە شاری سنە وەک ئەندامێکی چالاکی تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ لە بواری مۆسیقادا، هەمیشە هەنگاوی بەرەو پتەوکردنی پەیوەندییە کەلتورییەکان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی نێوان گەلان ناوە.
هەورەها بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە بەڵام لە هەلومەرجی ئێستادا شاری سنە بێدەنگی یان بێباکی بەرامبەر بە شەڕخوازی و کردەوەی نامرۆڤانە بە پێچەوانەی ئەرکە ئەخلاقی و کەلتوری و مرۆییەکانی خۆی دەزانێت.
لە بەشی کۆتایی ئەو بەیاننامەیەدا ناڕەزایەتیی فەرمیی سنە لە بەرامبەر هەر جۆرە پشتیوانییەکی سیاسی یان سەربازی بۆ ئەو هەنگاوانەی کە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی دەکات، ڕاگەێندراوە.
داواشی لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەتی یونسکۆ کردووە کە بە هەستیاری و وردبینی زیاترەوە وەڵامی ئەو جۆرە هەڵوێستانە بدەنەوە./.