ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران سێشەممە لە سەرەتای کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لە ئاستی ناوچەییدا هێشتا لە بەردەم پرسی فەلەستین و پێشهاتەکانی ناوچەکەداین و ئەگەر پێشتر باسمان لە درێژەی جینۆساید لە لایەن ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستین دەکرد، ئەمڕۆ شاهیدی دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لە لایەن ڕژێمی زایۆنی لە غەززەین.
بەقایی بە ئاماژەدان بەوەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاهیدی کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان بووین، ئاماژەی بەوەدا: ئامانجی ڕژێمی زایۆنی لەم کردەوانە لە لوبنان بەرپەرچدانەوەی هەر پێشهاتێکی ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی لوبنانە. سەبارەت بە پرسی غەززە و لوبنان، گەرەنتیکارانی ئاگربەست ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە و دەبێ ئەرکی خۆیان لەم ڕووەوە جێبەجێ بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی ئیکۆ لە تاران بەڕێوەچوو کە کۆبوونەوەیەکی گرنگە.