سەید عەباس عێراقچی لە کۆنفرانسی نیشتمانی «ئازەربایجان، دیپلۆماسی و یەکپارچەیی خاکی ئێران» لە تەورێز ڕایگەیاند: ئەم کۆبوونەوەیە هەنگاوێکە بۆ ڕێزگرتن لە خەباتی ئەو خەڵکەی کە بە قەناعەت و کەرامەتەوە، دڵسۆزانە هەوڵی چەسپاندنی سەربەخۆیی، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێرانیان دا. ئەوان بە درێژایی مێژوو لەم خاکە پڕ لە هەوراز و نشێوە، تووشی بێ ناونیشانی و تەنانەت ناوزڕان بوون، بەڵام بۆ ساتێک درێغییان نەکردووە لە هەوڵدان بۆ بەرژەوەندییەکانی ئێران.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا: خاکی ئێران بە هەمەجۆریی بێهاوتای ئایین و مەزهەب و ئەتنیکەکان و شێوەزارەکانییەوە، هەمیشە جێگای ئیرەیی بێگانە بووە، بەڵام ژنان و پیاوانی ئەم خاکە بە هاوسۆزی و قوربانیدان ئاڵای ئێرانیان لە سەرووی ئەم جوگرافیاوە بەرز ڕاگرتووە.

عێراقچی بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی دیپلۆماتکارانی ئێرانی لە مێژووی ئەم وڵاتەدا وتی: بریکارەکانی دەزگای دیپلۆماسی لە هەموو سەردەمەکاندا، بە خۆڕاگری و پتەویی، ناسنامەی هاوبەشی ئێرانیان پاراستوە و لاپەڕەی درەوشاوەیان لە مێژووی دیپلۆماسیەتی ئێراندا نووسیوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر پێگەی وتووێژ لە نەریتی ئێراندا وتی: لە مێژووی سیاسی ئێراندا دیپلۆماسی تەنیا ئامرازێکی کاتی نەبووە بۆ دەرچوون لە قەیرانێک، بەڵکو دەرکەوتەی عەقڵانییەتی بەردەوام بووە.

 ئێرانییەکان هەمیشە پێیان وابووە کە وتووێژ بەشێکە لە دەسەڵات نەک جێگرەوەی ئەو دەسەڵاتە؛ هەروەک چۆن دەسەڵات پاڵپشتیی قسەکردنە، قسەکردن دەتوانێ قەڵغان دەسەڵات بێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: لە نەریتی مێژوویی ئێمەدا گفتوگۆ لەسەر سێ پایەی کەرامەت و سەبر و هاوسەنگی دامەزراوە. کەرامەت واتە پاراستنی کەرامەتی نەتەوەیی، سەبر واتە بیرکردنەوە لە بڕیاردان، هاوسەنگی واتە دۆزینەوەی خاڵی یەکتربڕینی نێوان کەرامەت و بەرژەوەندی.

عێراقچی بە ئاماژە بە پێگەی باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە دیپلۆماسیەتی وڵاتدا وتی: لە ڕەشت و تەبرێزەوە تا ئەردەبیل و ورمێ، ئەم ناوچەیە هەمیشە دەروازەی وتووێژە مێژووییەکانی ئێران بووە لەگەڵ قەفقاز، ئەنادۆڵ و دەریای ڕەش. یەکەم دانوستانی فەرمی لە نێوان ئێران و عوسمانییەکان لە شارەکانی وەک تەورێز و خوی بەڕێوەچوو و دواتر تەورێز بوو بە بنکەی پەیوەندی بەردەوامی ئێران لەگەڵ ڕووسیا و قەفقاز.

جەختیشی کردەوە: ئەمڕۆ پارێزگاکانی گیلان و ئەردەبیل لە فۆرماتێکی نوێدا هەمان ڕۆڵ دەگێڕن بۆ پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لەوانە ڕووسیا، جۆرجیا، ئازەربایجان، ئەرمینیا و تورکیا.

وەزیری دەرەوەی ئێران به ئاماژه بەوەی کە ئەزموونی ئێران نیشانی دا که قەیرانی ڕەها و بنبەستی هەمیشەیی لەئارادا نیه و پەنجەرەی دیپلۆماسی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنانەت لە ڕۆژە سەختەكانیشدا کراوەیە.

عێراقچی زیادی کرد: لە سەردەمێکدا کە هەندێک دیپلۆماسی لەگەڵ موزایەدە تێکەڵ دەکەن، ئێران نیشانی داوە کە دانوستان نیشانەی لاوازی نییە، بەڵکو درێژەدانی حوکمی عەقڵە.

وەزیری دەرەوە بیری هێنایەوە: بەرز ڕاگرتنی ئاڵای دانوستانی بە کەرامەت و حیکمەت و بەرژەوەندی ستراتیژێکە کە ڕێبەری مەزن بۆ هەموو حکومەتەکان دایناوە، بە حکومەتی ١٤ بە سەرۆکایەتی دکتۆر مەسعوود پزشکیان یشەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوونی کردەوە: ئەوەی دواجار وڵات دەپارێزێت، دەسەڵاتی نەتەوەیی و هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەیە و دەسەڵاتی دیپلۆماسییش لە پاڵ ئەو وڵاتەدا وەستاوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە شەڕی ئەم دواییەدا کە زلهێزە دەستدرێژکارەکان هێرشیان کردە سەر وڵاتەکەمان، هەردوو بواری سەربازی و دیپلۆماسی بە یەکەوە جووڵەیان کرد.

ناوبراو ڕایگەیاند: مووشەکەکانمان گەورەترین فاکتەری دەسەڵاتمان بوون و دیپلۆماسی توانی دەسەڵاتی بەرگری بگۆڕێت بۆ شەرعیەتی نێودەوڵەتی و ئەم دووانە پێکەوە بەرخۆدانێکی توندیان دروستکرد کە دوژمنی ناچارکرد دوای ١٢ ڕۆژ داوای ئاگربەستی بێ مەرج بکات.

عێراقچی دەشڵێت: ئەوانەی لە ڕۆژانی سەرەتادا پەیامیان دەنارد و دەیانگوت با بێین بۆ دانوستان، ڕەنگە تەنانەت بتوانین ئاگربەستیش بکەین لە دوایین ڕۆژدا گوتیان ئێمە شەڕ ڕادەگرین، ئێوەش هەمان شت بکەن. ئەم کەرامەتە بە مووشەکی بەرگری دروست بووە، دیپلۆماسی توانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی جێگیری بکات.