جام کوردی - میدیاکانی زایۆنی دانیان بەوەدا نا کە دەسەڵاتی حیزبوڵڵای لوبنان بە خێرایی لە زیادبووندایە و ئەو حیزبە ژێرخانی سەربازیی خۆی بنیاتناوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی شەهاب، پەیامنێری تۆڕی عیبری زمانی کان دانی بەوەدا نا کە خەمڵاندنەکانی تەلئەبیب نیشان دەدەن کە دەسەڵاتی حیزبوڵڵا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا بە خێرایی زیادی کردووە.

ڕوونیشی کردەوە کە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل پێیان وایە حیزبوڵڵا سەرکەوتوو بووە لە دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی سەربازیی خۆی، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتیدایە.

ڕۆژنامەی زایۆنی «هائارێتس» هەروەها باسی لە زیادبوونی هەوڵەکانی حیزبوڵڵا بۆ بنیاتنانەوەی دەسەڵاتی خۆی کردووە و نووسیویەتی حیزبوڵڵا کار بۆ داڕشتنەوەی هێزەکانی بەتایبەت لە باکووری ڕووباری لیتانی دەکات.

ئەم ڕاپۆرتی زایۆنییە بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەشی ئیدارەی هەواڵگری سووپا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هۆشداری داوە کە حیزبوڵڵا بەجیددی هەوڵی وەرگرتنەوەی دەسەڵات و پێگەی سەربازی خۆی دەدات.

هەرچەندە ڕاگەیاندنی میدیای زایۆنی سەبارەت بە زیادبوونی دەسەڵاتی حیزبوڵڵا لە لوبنان ڕەنگە پێشەکییەک بێت بۆ ئەگەری هێرشی دووبارەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان، بەڵام بەرپرسانی حیزبوڵڵای لوبنان چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە حیزبوڵڵای لوبنان زیانەکانی ئۆپراسیۆنی پەیجری و شەهیدکردنی فەرماندەکانیدا تێپەڕاندووە و هاوسەنگی ڕاگرتنی خۆی لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنی بنیات ناوەتەوە.