سەعید تەوەکولی، کارگێڕی گشتی کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران ڕۆژی دووشەممە سەبارەت بە ئامادەیی کۆمپانیاکە لە سەرووبەندی وەرزی سەرمادا وتی: لە ئێستادا هیچ سنوورێک بۆ دابینکردنی گاز بۆ پیشەسازییەکان، وێستگەکانی کارەبا و غازی ماڵان نییە.
کارگێڕی گشتی کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران، بە ئاماژەدان بە هاوکاری و هەماهەنگیی تەواوەتی نێوان بەشە جیاوازەکانی حکوومەت، ڕایگەیاند: بە بەڕێوەبردنی یەکگرتووی وەزارەتی نەوت و پەیوەندی نزیک لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ، گرووپێکی کاری هاوبەش بۆ هەماهەنگی دابینکردنی بەردەوامی غاز لە وەرزی سەرمادا پێکهێنراوە و کەشوهەوای هاوکاری نێوان دەزگاکانی جێبەجێکردن زۆر ئەرێنییە.
سەبارەت بە کارلێکە نێودەوڵەتییەکان، تەوەکولی ڕایگەیاند: دانوستانەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا و هەروەها ئێران و تورکیا بەردەوامن، لە هەمان کاتدا هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق وەک هەمیشە بەردەوامە و هیچ پچڕانێک لەو بارەیەوە نەبووە.
ناوبراو وتیشی: لە ئێستادا بڕی ئەو غازەی کە دەگەیەنرێتە وێستگەکانی کارەبا تەنانەت لە پابەندبوونەکانمان زیاترە و خۆشبەختانە تۆڕی غازی وڵاتەکە لە دۆخێکی سەقامگیر و سەلامەتدا کاردەکات.