سەرەڕای گوشارەکانی بزووتنەوەی سیاسی لایەنگری ئیسرائیل بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاریی دۆستانەی نێوان فەلەستین لە دڵی ئەوروپا، بەڵام بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی نوڤەمبر، ئەنجومەنی شارەوانی بەرشەلۆنە یاریی دۆستانەی نێوان هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا و فەلەستین لە یاریگای ئێستای بارسێلۆنا، مۆنتجویچ بەڕێوەدەبات.

ئەم یاریگایە توانای وەرگرتنی 55 هەزار کەسی هەیە و سەرجەم داهاتی فرۆشتنی بلیتەکان بۆ یارمەتیدانی گەلی فەلەستین دەبێت.

پێشتریش لەیلا حامد، پەیامنێری ڕۆژنامەی مارکا، هەڵپەساردنی یاری دۆستانەی نێوان هەڵبژاردەی فەلەستین و کەتەلۆنیای بە هۆی گوشاری بزووتنەوە زایۆنیستییەکان لە ئیسپانیا ڕاگەیاندبوو.

تەنانەت باس لەوەش کرا کە یانەی بەرشەلۆنە کە بەشێوەیەکی کاتی لەم یاریگایەدا یاری دەکات، بە داوای کرێی 200 هەزار لیرە بۆ کرێی خانووەکەی، بووەتە هۆی کۆسپی.

بەڵام ڕۆژنامەی ئێل دیاریۆی ئیسپانی کۆتایی هاتنی ململانێی بەڕێوەبردنی ئەم یارییە خێرخوازییەی ڕاگەیاند "بەهۆی فشاری گشتی لە بەرژەوەندی فەلەستین".

بەگوێرەی ئەو میدیایە، یاریی دۆستانەی فەلەستین لەگەڵ هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا ڕۆژی سێشەممە 18ی ئەم مانگە کاتژمێر 6:30 بە ئامادەبوونی 55 هەزار بینەر بەڕێوەدەچێت.