کازمی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەهۆی حاڵەتێکی توندی مێشکەوە لە ناوەندێکی پزیشکی تاران خەوێندرابوو، سەرەنجام سەرەڕای هەوڵە بێوچانەکانی تیمی پزیشکی بۆ گەڕاندنەوەی کارەکانی مێشک، تووشی مردنی مێشکی بوو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

سابر کازمی، کە بڕیاربوو ئەم وەرزە لەگەڵ هەڵبژاردەی قەتەر ئەلڕەیان یاری بکات، ڕۆژی هەینی 15ی تشرینی یەکەم پاش مەلەوانی لەناو حەوزەکەدا تووشی حاڵەتێکی تێکچوونی مێشک بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. پاشان بە هەماهەنگی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی بالە و تیمی پزیشکی لە دەوحەوە بۆ تاران گواسترایەوە، بەڵام بەداخەوە هەوڵەکان بۆ باشترکردنی باری تەندروستی سەرکەوتوو نەبوون.