دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی 1 بۆ 4ی تشرینی دووەمی 2025، بە ژمارە 114 بومەلەرزە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق روویانداوە و گوڕەکانیان لەنێوان 1 بۆ 4.6 پلەی رێختەردا بوو، هەروەها زۆربەیان پاشلەرزەبوون و هیچ زیانێکیان نەبووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بومەلەرزەیەی لە سنووری خانەقین و نزیک سنووری عێراق-ئێران روویدا لەسەر قڵیشی خانەقین-بەدرە-مەندەلی بووە، تاوەکو گەڕانەوەی توێکڵی زەوی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی روودانی پاشلەرزە لەو ناوچانە بەردەوامدەبێت.