جام کوردی - بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی، عەباس ساڵحی، وەزیری ڕۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی ئێران، مەجید قەیسەری وەک سکرتێری زانستی و ئەندامی لێژنەی زانستی هەژدەیەمین خەڵاتی ئەدەبی جەلال ئالئەحمەد دەستنیشان کرد.
لە دەقی حوکمەکەی سەید عەباس ساڵحیدا هاتووە:
"بە لەبەرچاوگرتنی پێشنیاری بریکاری کاروباری کەلتووریی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و ڕێکخراوی خانەی کتێب و ئەدەبیاتی ئێرانی و ئاوڕدانەوە لە پێشینە و ئەزموونە بەنرخەکانتان لە بواری چیرۆکدا، بە پێی ئەم حوکمە، ئێوە وەک "سکرتێری زانستی و ئەندامی لێژنەیزانستییهەژدەیەمین خەڵاتی ئەدەبی جەلال ئالئەحمەد" دەستنیشان دەکرێن.
جێی خۆیەتی کە بە پشتبەستن بەو ئەرکانەی کە لە پەیڕەوی پەسەندکراوی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگیدا سەبارەت بەم خەڵاتە دیاری کراوە، بە شێوەیەکی کارا ڕێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر."
هەروەها، سەید عەباس ساڵحی لە چەند فەرمانێکی جیاوازی هاوشێوەی فەرمانی سەرەوە، قاسمعەلی فەراست، مەجید ئاقایی، مەسعوود کەوسەری، کاوە میرعەباسی، زەهرا زەواریان، خوسرەو باباخانی، شیڤا موقانلوو و محەمەد کشاوەرزی وەک ئەندامانی ئەندامی لێژنەیزانستییهەژدەیەمین خەڵاتی ئەدەبی جەلال ئالئەحمەددەستنیشان کرد.
خەڵاتی ئەدەبی جەلال ئالئەحمەد خەڵاتێکی ئەدەبیحکوومیە کە بۆ ناساندنی بەرهەمەهەڵبژێردراوەکانئ ئەدەبیاتی چیرۆک لە ئێران دامەزراوە. ئەم خەڵاتە بە ناوی نووسەری بەناوبانگی ئێرانی جەلال ئالئەحمەدەوە ناونراوە و پاشپەسندکردنی لە لایەن ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگی، بۆیەکەمجار ساڵی ٢٠٠٨ لەڕۆژی لەدایک بوونی ئالئەحمەددا،بەڕێوەچوو.
خەڵاتەکە لە چوار بەشدا پێشکەش دەکرێت کە بریتین لە: چیرۆکی درێژ و ڕۆمان، کۆمەڵە چیرۆکی کورت، ڕەخنەی ئەدەبی،بەڵگەنووسی. خەڵاتی ئەدەبی جەلالئالئەحمەد بە خەڵاتی نۆبێلی فارسی بۆ ئەدەبیات دادەنرێت و گرانترین خەڵاتی ئەدەبییەلە ئێراندا.