عه‌لی حه‌مه ساڵح له هەژماری تایبەتی خۆی لە فه‌یسبووك بڵاویکردەوە'' به‌رپرسانی هه‌رێم هیچ ئاماده‌كاریه‌كیان نه‌كردووه بۆ ناردنی ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ به‌غدا."
وتیشی'' بەغدا پێش هه‌ڵبژاردن مووچه نانێرێت، ده‌كه‌وێته ٢٥ رۆژی دیكه ئه‌گه‌ر گرفت دروست نه‌كه‌ن ئه‌و كاتیش ئەمە مانگ و نیوێك پێش ئێستا سودانی بە بەرپرسانی هەرێمی ڕاگەیاندوە كه‌ی داهاتی ناوخۆ بنێرن دوای سێ ڕۆژ مووچه دێت. "
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ٦ی تشرینی دووه‌مه، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌می رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه‌و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.