پاڵەوانێتی بالەی یارییەکانی هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامی دەستیپێکرد و بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ تا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ئەم مانگە(گەڵاڕێزان) بەردەوام دەبێت، کە ١٧ یاری تێدا ئەنجام دەدرێت.
پاڵەوانێتیەکە بە گرووپێکی سەرەتایی بە بەشداری وڵاتانی سعوودی (میواندار)، ئێران، تورکیا، بەحرەین، قەتەر و چاد بەڕێوە دەچێت. لە کۆتاییدا تیپی یەکەم و دووەمی ڕیزبەندی لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و تیپی سێیەم و چوارەمی ڕیزبەندییەکەش ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.
تیمی نیشتمانیی بالەی پیاوانی ئێران لە یەکەم یاری خۆیاندا بە هەڵگرتنی وێنەی سابر کازمی و بەستنی مەچەکبەندێکی ڕەش ڕێزیان لە یادی ئەستێرەی کۆچکردوو گرت و هەروەها یاری لەگەڵ بەحرەینیش بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لەو یاریزانە دەستی پێکرد.
لە یەکەم یاری خۆیاندا و لە یارییەکانی هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامی، یاریزانانی بالەی نیشتمانی ئێران بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەحرەینیان بردەوە و یەکەم سەرکەوتنیان تۆمارکرد.