هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی ژنانی ئێران لە یارییەکی قۆناغی دووهەمی پاڵەوانێتی ئاسیا لە کاتژمێر ١٨:٣٠ بەرامبەر هەڵبژاردەی هیندستان یاریی کرد و بە ئەنجامی 3-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

پێش دەستپێکردنی یارییەکە بۆ ڕێزگرتن لە کۆچی دوایی سابر کازمی یاریزانی بالەی هەڵبژاردەی ئێران خولەکێک بێدەنگی ڕاگیرا و یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران بە مەچەکبەندێکی ڕەشەوە چوونە ناو یاریگاکە.

لەم یارییەدا هەڵبژاردەی ئێران بە ئەنجامی 25-10 لە کۆمەڵەی یەکەمدا و کۆمەڵەی دووەمدا بە ئەنجامی 25-17 و لە کۆمەڵەی سێیەمیشدا بە ئەنجامی 25-6 و بەگشتی بە ئەنجامی 3-0 یارییەکەیان بردەوە.

هەڵبژاردەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی گەڵاڕێزان کاتژمێر 18:30 بەکاتی تاران لە یاری دووەمی قۆناغی دووهەمی کێبڕکێکان بەرامبەر ئوسترالیا یاری دەکات.