مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لەهەڵمەتى بانگەشەى حیزبەکەى لە هەولێر ئاماژەی بەوەکرد،" سەرباری ئەوەی دەزانین کە ئەم هەلبژاردن گۆڕانکاریى لە ژمارەى کورسى لایەنەکان ناکات، بەڵام لەبەر دوو هۆکار بەشداری لە پرۆسەکە دەکەین ."
لەبارەی هۆکاری بەشداریکردنیان لە پرۆسەکە، مەسعود بارزانی دەڵێت، یەکەمیان داواکارى زۆرى دۆستەکانیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکە و دووەمیان بۆ دەرخستنى سەنگى حیزبەکەى لە هەلبژاردنەکەدا.
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتیش، مەسعود بارزانی باسی لەوەکرد،" پارتی هەموو نەرمییەکی نواند، بەڵام بەداخەوە یەکێتیی ویستی کات بکوژێت تا دەگاتە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوکات بیر لەوە بکەنەوە بێنە ناو حکوومەت، بەڵام ئەو هەلومەرجەی پێش هەڵبژارردن هەبوو، دوای هەڵبژاردن نامێنیت."