جام کوردی - پاش ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، سەرۆک کۆماری ئێران،مەسعود پزشکیان، لە سەردانێکی یەک ڕۆژەدا گەیشتە پارێزگای کوردستان و لە گەڵ چەندین گرووپی جیاواز لە چالاکانی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، ورزشی، هونەری، مامۆستایانی ئایینی و هتددا کۆ بووەوە، کۆمەڵێک لە چالاکانی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و هونەری کوردستان لە دیدارێکدا، گرنگترین نیگەرانی و داخوازییەکانی خۆیان لە بوارەکانی فەرهەنگ، هونەر، وەرزش و دادپەروەری کۆمەڵایەتیدابە سەرۆک کۆمار ڕاگەیاند.

کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمار لەگەڵ چالاکوانانی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیڕۆژی پێنجشەممە لە هۆڵی پێغەمبەری ئەعزەمیمپارێزگای کوردستان بەڕێوەچوو و چالاکانی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی پارێزگا جەختیان لە پێویستی پشتیوانی نوخبە و تەواوکردنی ژێرخانی کولتووری و جێبەجێکردنی دادپەروەری قەرەبووکەرەوە و دامەزراندنی دامەزراوەی فیکری و هونەری لەو پارێزگایە کردەوە.

زەینەب کەرەمی، نووسەر و مامۆستای زانکۆ لە کوردستان، لە دیدارەکەدا بە ئاماژەدان بە توانا بەرزە کەلتوورییەکانی پارێزگاکە وتی: کوردستان زیاتر لە پێنج هەزار چالاکی فەرهەنگی و هونەری هەیە و بە درێژایی ساڵ دەیان فێستیڤاڵ لەو پارێزگایە بەڕێوە دەچێت.ئاماژەی بەوەشکرد: کەلتوور و هونەر کاتێک گەشە دەکات کە چالاکوانانی ئەم بوارە لە لە پرۆسەی بڕیارداندا بەشدار بن.

کەرەمی پێکهێنانی ئەنجوومەنی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای بە یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی چالاکانی فەرهەنگی ناوبرد و ڕایگەیاند: ئەم ئەنجومەنە دەتوانێت بنەمایەک بۆ وروژاندنی نیگەرانی و پێشنیاری کەلتووری لەسەر ئاستی نیشتمانی دابین بکات.

ناوبراو نەبوونی چەتری پشتگیری، ناسنامەی فەرهەنگی و هونەری، و کێشەی دارایی وەک ئاڵنگاری جیددی بۆ هونەرمەندانی ئەو پارێزگایە باس کرد و وتی: داوای تەواوکردنی پڕۆژەی تەواونەکراوی تەلاری ناوەندیی سنە دەکەین.

ئەو مامۆستایەی زانکۆ هەروەها گوتی: کوردستان بەرهەمهێنەری سیاسەتی ڕۆشنبیرییە، بەڵام دامەزراوەیەکی بۆ بیرکردنەوە نییە، داواکاریشمان ئەوەیە کە ماڵی فیکر و دووربینیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکە دابمەزرێت، هەروەها سندوقێک بۆ کڕینی بەرهەمە کەلتووریەکان دابمەزرێندرێت.

پێویستی پێداچوونەوە بە پلانەکانی مانەوەی پزیشکان

شوعلە شاغەیبی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، بە نوێنەرایەتی نوخبەی زانستی و پسپۆڕی کۆمەڵگەی پزیشکی پارێزگاکە، وێڕای پێزانینی خۆی بۆ دەرفەتی دامەزراندنی دیالۆگی ڕاستەوخۆ لە نێوان حکومەت و کۆمەڵگەی پزیشکیدا لەم دیدارەدا، ڕایگەیاند: کۆمەڵگەی پزیشکی کۆڵەکەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و کەرامەتی مرۆیی وڵاتە کە لە قەیرانەکانی وەک سەردەمی کۆرۆنا و کارەساتە سروشتییەکاندا بە ئیمان و زانیارییەوە بەرەی پێشەنگی خزمەتکردن بوون.

شوعلە شاغەیبی دەشڵێت: پارێزگای کوردستان لە بوارە جیاجیاکانی تەندروستی و پزیشکیدا توانای زۆری هەیە و ئەزموونی بەنرخی بەدەستهێناوە کە توانای ئەوەیان هەیە ببێتە مۆدێلی نیشتمانی، بەڵام هاوشانی ئەو توانایانە ئەم کۆمەڵە ڕووبەڕووی ئاڵنگاری جیددی دەبێتەوە کە وایکردووە ئەم گرووپە بێ‌هیوا بێت و تەنانەت لەم بوارەدا ڕووبەڕووی کۆچی نوخبەکانیش ببینەوە.

گۆڕینی توێژینەوە پزیشکییەکان لە ناوچە سنوورییەکان و بەتایبەت کوردستان، پێداچوونەوە بە پلانەکانی مانەوەی پزیشکان و نوخبەکان لە پارێزگاکان، دروستکردنی ڕۆڵێکی سەرەکی بۆ زانکۆکان لە کارلێکی تەندروستی و ژینگەدا، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی ئامێر و تەکنەلۆژیای زیرەک لە ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگاکەدا چوار پێشنیار بوون کە لەلایەن دکتۆر شاغەیبی لەم کۆبوونەوەیەدا پێشکەشکران بۆ باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی سەرمایەی مرۆیی.

پێویستی تەرخانکردنی سەرچاوەی زیاتر بۆ قەرەبووکردنەوەی بێبەشییەکان

بەختیار پیروزی، مامۆستای زانکۆ و توێژەری کوردستانی، لەم دیدارەدا وتی: هەنگاوێکی گرنگ لە حکوومەتی ١٤ بەرەو بەدیهێنانی مافی هاووڵاتیبوونی کورد نرا، دروشمی ئێران بۆ هەموو ئێرانییەکان زیاتر لە واقیعەوە نزیک بووەتەوە.

بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی دادپەروەریی قەرەبووکەرەوە بۆ پارێزگا بێبەشەکان، زیادی کرد: کوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە بێبەشە، بەڵام لە بواری ڕۆشنبیری و هونەردا زۆر دەوڵەمەندە، هەروەها تەرخانکردنی سەرچاوە و ئاسانکاری زیاتر پێویستە بۆ قەرەبووکردنەوەی بێبەشییە مێژووییەکانی ئەم پارێزگایە.

پیروزی ڕاشیگەیاند: پاڵپشتیکردنی نوخبە و ڕێگریکردن لە کۆچیان بەتایبەتی لە بواری پزیشکیدا یەکێکە لە پێداویستییەکانی ئەمرۆی وڵات و بە چاکسازی لە سیستەمی ئیداری و باشترکردنی بژێوی نوخبە، پێویستە زەمینەی مانەوەی هەمیشەیی ئەوان لە پارێزگاکاندا فەراهەم بکرێت.

ڕوزبە بێهزادیان، چالاکوانی بواری پیشەی دەسکرد، ئاماژەی بە چالاکیی ٤٩ هەزار و ٣٥١ کەس لە کەرتی هونەر و پیشەی دەسکردی نەریتی پارێزگاکە کرد و وتی: لە جیهانێکدا کە پەلەکردن، ماناکانی بزر کردووە، ئێمە هێشتا هۆگری بیرۆکەی جوانیی ژینین؛ لە کارگەکانی ناسککاریدا، ئەدەبیات و مۆسیقای جوان لەگەڵ خۆشەویستیدا تێکەڵاون. ناوبراو بە ئیلهام وەرگرتن لە قسەکانی سەرۆک کۆمار سەبارەت بە پێویستی خەمخۆری، داوای دروستکردنی شارۆچکەیەکی تایبەتمەندی پیشەسازی دەستی لە شاری سنە کرد و دەشڵێت: لە سایەی ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار کۆمەڵێک هونەرمەند نەمامی داربەڕوویان پێشکەش بە خاکی کوردستان کرد.

لاوازیی ژێرخانی وەرزشی

میلاد سەیار، ڕاهێنەری یانەی نیشتیمانیی گۆڕەپان و مەیدان و نوخبەی وەرزشی کوردستانی، وێرای پێزانینی بۆ ئەو ڕێبازی دادپەروەرانەی حکومەتی چواردەیەم ڕایگەیاند: متمانە بە هێزە سوننە مەزهەبەکان لەم حکومەتەدا نیشانەی ڕوونی باوەڕمەندبوونە بە تواناکانی خەڵکی ئەم خاکە و شەپۆلێک لە ورە و هیوای خوڵقاندووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە نەبوونی ژێرخانی ئابووری و نەبوونی پاڵپشتی دارایی بۆ وەرزش لە پارێزگاکەدا، زیادی کرد: پاڵەوانەکان تەنیا خاوەن میدالیا نین، بەڵکو هێمای هیوای کۆمەڵایەتیشن، و دامەزراندنیان لەفەرمانگە کارگێڕییەکاندا دەتوانێ مۆدێلێکی سەرکەوتوو بێت بۆ دامەزراندنی نوخبەی وەرزشی.

سەیار داوای تەرخانکردنی سەرچاوەی دارایی تایبەت بە گەشەپێدانی وەرزش لە پارێزگا بێبەشەکاندا کرد و وتی: کوردستان دەتوانێت بە پاڵپشتی حکومەت ببێتە جەمسەری وەرزشی وڵات.هەروەها پێشنیاری کرد کە کۆمپانیا گەورەکانی کانگا و پیشەسازی پارێزگاکە بەشێک لە داهاتەکانیان بۆ پەرەپێدانی وەرزش و بەڕێوەبردنی یانەکان تەرخان بکەن.

سەرۆک کۆمار مەسعود پزیشکیان لە دوازدەهەمین سەفەری پارێزگاییدا، لەلایەن ئارەش زرێتەن لەهۆنی پارێزگاری کوردستان، حوجەتولئیسلام عەبدولڕەزا پوورزەهەبی نوێنەری ڕێبەری باڵای ئینقلابی ئیسلامی لە پارێزگا و مامۆستا فایەق ڕۆستەمی نوێنەری کوردستان لە مەجلیسی کارناسان پێشوازی لێکرا.

دیدار لەگەڵ بازرگانان و چالاکانی ئابوری، دیدار لەگەڵ نوخبە و چالاکانی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، دیدار لەگەڵ پیاوانی ئایینی و زانایانی شیعە و سوننە، دیدار لەگەڵ چالاکانی سیاسی، بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەرەپێدانی دادپەروەری پەروەردەیی، بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پلاندانان و گەشەپێدانی کوردستان، و خستنەڕووی دەستکەوتەکانی گەشتەکەلە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی پارێزگا، گرنگترین پلانەکانی سەرۆکی هەرێم بوون لەکاتی گەشتەکەیدا بۆ کوردستان.