سیروان بارزانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ڕایگه‌یاند، "دوای ساڵێک لەکاتکوشتن، یەکێتیی هۆکاربوو بۆ دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت، ئەم بابەتەشیان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارهێنا، لەدوای هەڵبژاردنیش هەڵوێستی پارتی بەرامبەریان دەگۆڕێت".

سیروان بارزانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیاى نزیك له‌حزبه‌كه‌ى وتى، "یەکێتیی هۆکاری پێکنەهێنانی حکومەتە بەحسابی خۆیان ئەمەشیان بۆ بانگەشە بەکارهێنا، لەدوای هەڵبژاردن هەڵوێستی پارتی بەرامبەریان دەگۆڕێت، یەکێتیی چاوی لەپۆستی زیاترە لەبەرامبەر ئەو دەنگانەی هێناویەتی".

ئه‌وه‌شى وت، "پارتی، پێشەنگ‌و یەکەم بوەو هەر بەیەکەمیش دەمێنێتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت خەڵکی کوردستان لەسیاسەتی ئەو حزبە تێگەیشتوە، دەمانەوێت لەسەرتاسەری عێراق بەهێزبین بۆ ئەوەی پێگەی کورد بەهێزتربێت".