بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیمارات بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و داوای لە
فیفا و یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا کرد بێلایەنی خۆیان بپارێزن سەبارەت بە دیاریکردنی وڵاتی
میواندار بۆ یارییەکانی قۆناغی سەرەتایی موندیال2026.
لە بەیاننامەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیمارات ڕاگەێندراوە: فیدراسیۆنی
ئیمارات داوا لە فیفا و یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەکات پابەندی بنەمای بێلایەنی بن لە
هەڵبژاردنی وڵاتانی میواندار بۆ یارییەکانی قۆناغی سەرەتایی مۆندیالی 2026 کە لە
مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت. پابەندبوون بە دادپەروەری لە
هەڵبژاردنی وڵاتی میوانداردا زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ڕێز لە مافی هەموو وڵاتانی ئامادە
لە موندیال بگیرێت./.