شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ کەناڵی ( رووداو) هۆکاری سەرەکی نەناردنی موچەی مانگی ۹ی پێش هەڵبژاردن خستە ئەستۆی حکومەتی هەرێم و رایگەیاند" نەناردنی موچەی هەرێم کێشەی سیاسی نیە، بەڵکو ئێمە بەردەوامین لە ناردنی، هەموو مانگێکیش موچە دەنێرین، بەڵام حکومەتی هەرێم پابەند نابێت بەناردنی داهاتی نانەوتی."
وتیشی" بۆ مانگی نۆ، ئینشاڵڵا، بە زوویی دەگات و تا کۆتایی ساڵ کێشەکان چارەسەر دەبن".