تیپی باسکە ڕیال مەدرید لە یارییەکی چارەنووسسازدا لە ڕکابەرییەکانی تۆپی باسکە یۆرۆلیگدا بە ئەنجامی 101-92 توانی بەسەر بەرشەلۆنەدا زاڵ بێت.

یارییەکە لەلایەن بەرشەلۆنەوە میوانداری کرا، بەڵام یاریزانانی ڕیال مەدرید بە ئاستێکی بەهێز لە یاریگای بەرامبەردا باڵادەستی خۆیان نیشان دا.

لەم یارییەدا ترۆی لایڵز ئەستێرەی ئەمریکی ڕیال مەدرید بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ وەک باشترین گۆڵکاری یاریگا دەستنیشانکرا و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە سەرکەوتنی تیپەکەیدا بینی.

بەم ئەنجامە یانەی ڕیال مەدرید دوای بردنەوەی نازناوی تۆپی پێ ئێل کلاسیکۆی تۆپی پێ ، توانی لە باسکەشدا دیسان لە بەرشەلۆنە بباتەوە و ئەمەش ڕۆژانی خەوناویی بۆ هاندەرانی جل و بەرگی سپی دروستکرد.