هۆگر چه‌تۆ سه‌رۆكی تۆڕی شهمس رایگه‌یاند: رێكخراوه‌كه‌مان له‌پارێزگای هه‌ولێر سه‌دان پێشێلكاری تۆمار كردووه كه‌له ژێر هه‌ژموونی پارتی دیموكراتی كوردستاندایه، هاوكات چاودێرانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك سه‌دان پێشێلكاری دیكه‌یان تۆمار كردووه، كه لێپرسراو و كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامیان داوه.
په‌یوه‌ست به‌شێوازی پێشێلكارییه‌كانیش، چاودێرانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاشكرایان كردووه: پێشێلكارییه‌كان هه‌مه‌جۆرن، وه‌ك هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ژێر فشار‌و هه‌ڕه‌شه و چاودێری به‌رپرسه‌كانیان ناچار ده‌كرێن ده‌نگبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌كاندیدانی پارتی بده‌ن، كه ئه‌مه‌ش پێشێلكارییه‌كی روونه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خوێندنگاكان كارتی بانگه‌شه‌ی كاندیدانی پارتی به هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌درێت.