موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە، لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوەو نوسیویەتی،" فاتیمەی زەهرا (سڵاوی خوای لێبێت) بایکۆتی گەندەڵیی کرد، ئەو یەکەمین بایکۆتکار بوو، ئەمیری باوەڕدارانیش بایکۆتی ستەم و گەندەڵیی کردو گەورەی چاکسازیخوازان بوو، ئەوانیش بۆ ئێمە پێشەنگێکی چاکن."

سەدر دەڵێت، هەندێک لەشوێنکەوتووان بانگەواز دەکەن بۆ "لادانی گەندەڵترین بە گەندەڵ. ئەم بانگەوازی گەندەڵییە فەرمانی (تاقیکراوەکان، تاقیناکرێنەوە) هەڵدەوەشێنێتەوە."

موقتەدا سەدر، جەختی لەدروشمی بایکۆتکارین کردوەتەوەو دەڵێت، "ئێمە گەندەڵ بە چاکتر لادەبەین، هەڵبژاردنەوەی تاقیکراوەکان واتە ڕەگداکوتانی گەندەڵتر و زاڵبونی گەندەڵکار."

سەدر هاشتاگی "عێراق ڕزگار بکەن"ی بەکارهێناوە و دەڵێت، "هەموتان بەرپرسیارن، تەنانەت هێزە ئەمنییەکانیش."