کۆمپانیای پەیوەندییەکان و زانیاریی حکومەتی عێراق ڕاگەیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى" کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بەهەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەزارەت کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی تۆڕەکانو ژێرخانی تەکنیکی، ڕۆژی هەڵبژاردن خزمەتگوزارییەکی سەقامگیر بەبێ وەستانو پچڕان دەستەبەردەکرێت
دهشڵێت" کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، چونەتە دۆخی ئامادەباشییەوەو تیمێکی تەکنیکییان ئامادەکردوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو.
ئهمهش لهكاتێكدایه، بڕیاروایه سبەینێ سێشەممە، دەنگدانی گشتیی بۆ پەرلەمانی عێراق لەسەرتاسهرى عێراق بەڕێوەبچێتو سەرجەم ئامێرەکانی دەنگدان بەتۆڕی ئینتەرنێتەوە بەستراونەتەوە بەبنکەی سەرەکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەعێراق.