ساڵانە 5 ملیۆن پارچە ماسی ڕازاوە لە 16 یەکەی کێڵگەی بەخێوکردنی ماسی لە کرماشان بەرهەم دەهێنرێت. کرماشان لە دوای پارێزگاکانی ئیسفەهان و تاران لە بواری بەرهەمهێنانی ماسی ڕازاوەدا ڕیزبەندی کراوە. هاوسنوور بوون لەگەڵ عێراق و دەستڕاگەیشتن بە بازاڕی سلێمانی لە تواناکانی کرماشان لە بواری بەرهەمهێنانی ماسی ڕازاوەدایە.

قەزای کەنگاوەر کە ساڵانە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار پارچە ماسی ڕازاوە بەرهەم دەهێنێت، بە یەکێک لە سەرکەوتووترین قەزاکانی وڵات دادەنرێت لەم پیشەسازییەدا.

«محەمەد محەممەد ئەسڵانی» یەکێکە لە چالاکانی بواری بەخێوکردنی ماسی ڕازاوە لە شاری کەنگاوەر. ناوبراو سەرەڕای تەمەنی ٢٧ ساڵی، توانیویەتی لە بواری بەرهەمهێنان و بەخێوکردنی ماسی ڕازاوەدا سەرکەوتوو بێت. کێڵگەی ماسی «ئەسلانی» ساڵانە یەک ملیۆن پارچە ماسی ڕازاوە بەرهەم دەهێنێت.