حوجەتوڵڵا چاووشی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فەرمیی کۆماری ئیسلامی (ئیرنا) وتی: لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا، لە کۆی گشتی ٢١٥ هەزار و ٣٦٢ گەشتیاری ئێرانی و عێراقی کە دەروازەی فەرمی پەروێزخانیان تێپەڕاندووە، ١١٥ هەزار و ٥٣ کەسیان ئێرانی بوون.

ناوبراو وتیشی: هەروەها لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، 100 هەزار و 309 گەشتیاری بیانی لە ڕێگەی دەروازەی فەرمی پەرویزخانەوە هاتوونەتە ناو ئێرانەوە کە شوێنی مەبەستی ئەو گەشتیارانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە دێنە ناو وڵاتەوە زیاتر شارە زیارەتیەکان ئێران، بەدواداچوون بۆ چارەسەری پزیشکی و دەرمان و هەروەها گەشت بۆ شارەکانی باکووری ئێران بووە.

بەڕێوەبەری گشتی گومرکی پەرویزخان بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ستراتیجی گومرکی پەرویزخان لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاران، وتی: ئەم دەروازە فەرمییە، وەک یەکێک لە گرنگترین گومرگە سنوورییەکانی ئێران، ڕۆڵێکی سەرەکی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیار لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق دەگێڕێت.

لەم ماوەیەدا رێوشوێنی گومرکی بۆ 215 هەزار و 362 گەشتیار لە کەمترین ماوەدا تەواو کرا، بە ئامانجی ئاسانکاری هاتووچۆ و پابەندبوون بە یاسا و ڕێساکانی گومرکی.

ناوبراو ڕاشیگەیاند هاتووچۆی  ئۆتۆمبێلی کاتی گەشتیار لەم دەروازە فەرمییەش بە هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگاکانی تر، لەوانەش گومرک و پۆلیسی هاتوچۆ ئەنجام دەدرێت.

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پەرویزخانی ئێران زیادی کرد: وەک گەورەترین دەروازەی وشکانی ڕێگەپێدراو بۆ ترانزێت لە وڵاتدا، گومرکی پەروێزخان، جگە لە چالاکییە بازرگانییەکان و ئاڵوگۆڕی کاڵا، ساڵانە پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران لە دوو وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق کردووە.