هەڵبژاردەی مەکابی تەلئەبیب کە لە ئێستادا لە خراپترین ئاستدایە و نوێنەری ڕژێمی زایۆنیستییە لە خولی یۆرۆپالیگ، لە یاری شەوی ڕابردوو بەرامبەر بەیتار لە خولی ناوخۆیی بە ئەنجامی ٦-٢ ڕیسوا کرا.
میدیاکانی عیبری ئەم دۆڕاندنەیان بە "خراپترین شکست لە مێژووی تەلئەبیب" وەسف کردووە.
پێشتر ماکابی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆپا لیگدا لە کۆی 4 یاریدا 3 دۆڕان و 1 یاری یەکسان بوونی ئەزموون کرد و لە پلەی 34ی ڕیزبەندی 36 تیپدا کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.
ئێستا ئاستی خراپی ماکابی تەلئەبیب لە خولی ناوخۆیی گەیشتە ئاستێک کە سەرۆکی ڕاهێنەری ماکابی دانی بەوەدانا کە ئەمە خراپترین دۆڕان بوو لە مێژووی ڕاهێنەرایەتیمدا.
ماڵپەڕی ون ئیسرائیل دەنووسێت پاڵەوانی خولەکە لە گێمی یەکەمدا بە ئەنجامی 1-0 پێشکەوتبوو، بەڵام لە گێمی دووەمدا 6 گۆڵی لێکرا، بە تێکڕا لە هەر 8 خولەکێکدا گۆڵێکی لێکرا، بەمەش خراپترین ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکرد.