جام کوردی ـ  پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد.
لەم هەڵبژاردنەدا 20 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لە هەشت هەزار و 703 بنکە و 39 هەزار و 285 وێستگە دەنگ دەدەن، هاوکات زیاتر لە حەوت هەزار و 743 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 329 کورسیی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
یەکشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2025، کاتژمێر 7:00 بەرەبەیان دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و هێزە جیاوازەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە