باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی بارانبارین دواکەوتووە و ئاو و هەواش وشک و ساردە، ژینگەیەکی لەباری بۆ ڤایرۆسەکان دروستکردووە کە بەخێرایی گەشەبکەن و بڵاوببنەوە هەروەها سیستمی بەرگریی لووتیش لە ئاو و هەوای وشک و سارددا بۆ کەمتر لە نیوە دادەبەزێت، مرۆڤ بە ئاسانی تووش دەبێت.
دەشڵێت، لەبەرئەوەی دەرگای خوێندنگاکان کراونەتەوە و خوێندن دەستیپێکردووەتەوە بەریەککەوتن زۆرە و زۆر بە ئاسانی دەگوازرێتەوە، چاوەڕوانکراوە تا بارانبارین ئەو پەتا تووندە بەردەوامبێت.
ئەو پزیشکە داوایەک لە دایکان و باوکان دەکات و دەڵێت، بەبێ پرس و راوێژی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بە تایبەت دەرمانی دژە بەکتریا مەدەن بە منداڵەکانتان، چونکە نەک سوودی لێنابینێت، بەڵکو ماکی زۆر و زیانی تەندروستیشی هەیە، ئەو دایک و باوکانەی منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵانیان هەیە یان منداڵەکانیان نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە لە تووشبوون بەم پەتایە بیانپارێزن، چونکە مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستدەکات.