سارا بەهمەنیار، نوێنەری کێشی 50ــ کیلۆگرامی تیمی نیشتمانی کاراتێی خانمانی ئێران لە یارییەکانی هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامیدا لە ڕیاز، دوای پشوویەک لە قۆناغی یەکەمدا، یەکەم یاری لەگەڵ نوێنەری سەنیگالی "سەلمیتا با" کرد و بە ئەنجامی 3-0 لە ڕکابەرە سەنیگالییەکەی بردەوە.
پاشان لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ڕووبەڕووی ڕکابەرێکی کەنارئاوی عاج بووەوە و بە ئەنجامی 4-0 ئەویشی تووشی شکست کرد و گەیشتە یاری کۆتایی ئەو کێشەیە
بەهمەنیار شەوی سێشەممە چووە یاری کۆتایی و بەسەر ڕکابەرەکەیدا لە ئۆزبەکستانەوە سەرکەوت و مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا کە پێنجەمین مەدالیای زێڕی کاروانی ئێران بوو.
لە بەشی کێشی 50 ــ کیلۆگرامدا، نوێنەرانی وڵاتانی بەحرەین، سوریا، سەنیگال، پاکستان، ئازەربایجان، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، سعودیە، برۆنێی، قەتەر، ئۆزبەکستان، جیبۆتی، بەنگلادیش و کەناری عاج ئامادە بوون.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە چەند خولەکێک لەمەوبەر فاتمە سادقی لە یاری کۆتایی کێبڕکێی کاتا لە شەشەمین یارییەکانی هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامیدا سێیەم مەدالیای زێڕی بۆ ئێران بەدەستهێنا.