بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی لیڤەرپول توانی بە ئۆفەرێکی 137.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی فلۆریان ڤیرتز لەگەڵ یانەی بایەرلیڤەرکوزن بگاتە ڕێککەوتن. ئەم بڕە پارەیە نەک تەنیا بۆ لیڤەرپول بەڵکو بۆ تەواوی مێژووی پرێمەرلیگی بەریتانیا ژمارەیەکی پێوانەیی بێ وێنەیە و له گواستنەوەی 133 ملیۆن یۆرۆی مۆیسیس کایسیدۆ بۆ چێڵسی گەورەترە.

پێشبینی دەکرێت ئەم ئەستێرە گەنجەی تۆپی پێی ئەوروپا کە بە یەکێک لە بەهرە نایابەکان دادەنرێت، گرێبەستێکی پێنج ساڵە لەگەڵ لیڤەرپول، پاڵەوانی ئێستای پرێمەرلیگ، تا ساڵی 2030 واژۆ بکات. ویرتز وەرزی ڕابردوو ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە ئاستی بایەرلیڤەرکوزن و لە 45 یاریدا 16 گۆڵی تۆمارکرد و 15 ئەسیستی گۆڵی پێشکەش کرد و تیپەکەی گەیاندە پلەی دووەمی بۆندسلیگا./.