جام کوردی - بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی ئێران، سەید عەباس ساڵحی، وەزیری ڕۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی ئێران، لە چەندین فەرمانی جیاوازدا هەر یەک لە مریەم حوسێنی، عەلیئەسغەر ئیفتیخاری، ڕەزائەکبەری، ئەحمەد بادکوبە هەزاوە، ئەحمەدعەلی حەیدەری، سەمەد سامانیان و مەسعوود سادقی وەک ئەندامیلێژنەی زانستیی سی‌وسێهەمین خەڵاتی جیهانی کتێبی ساڵی ئیسلامی ئێران کۆماری دیاریکرد.

لە دەقی ئەم فەرمانانەدا هاتووە: "بە لەبەرچاوگرتنی پێشینەی بەنرخت لە بواری توێژینەوە و لێکۆڵینەوە و پلە و پایەی بەرزی ئەکادیمی و زانستیت، پە پێی ئەم فەرمانە وەک «ئەندامی لێژنەی زانستیی سی‌وسێهەمین خەڵاتی جیهانی کتێبی ساڵی ئیسلامی ئێران کۆماری» دەستنیشان دەکرێیت.هیوادارین بە پشتبەستن بە خودای مەزن و بە بیرکردنەوە و هاوکاری لەگەڵ شارەزایان و لێکۆڵەرانی پابەند و پسپۆڕی ئێران، ئەم خەڵاتە بتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە بەرەوپێشبردنی ئاستی لێکۆڵینەوە و لێکۆڵینەوەکانی ئیسلام و ئێران و پەرەپێدانی دیپلۆماسیەتی فەرهەنگی."

شایەنی باسە کە وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە ساڵی 1983وە پڕۆژەی "خەڵاتی کتێبی ساڵی کۆماری ئیسلامی ئێران" ولە ساڵی 1993وە پڕۆژەی "خەڵاتی جیهانیی کتێبی ساڵی کۆماری ئیسلامی ئێران"ی بە ئامانجی دەستنیشانکردن، هەڵبژاردن و ناساندنی بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی سەرانسەری جیهان و ڕێزلێنان لە نووسەرانیان، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانست و پێشخستنی فەرهەنگی نووسراو دامەزراند. به پێی ئەم پڕۆژەیه هەموو ساڵێک، ئه و کتێبانەی که بۆیەکەمجار جیا له ئێرانله وڵاتانیدیکە لەسەر دوو بواره ی "توێژینەوەی ئیسلامی" و "توێژینەوەی ئێرانی" لە سێ بەشی نووسین، وەرگێڕان، و هەڵەگریبڵاو دەکرێنەوە، تاوتوێ ده کرێن و نووسەرانی بەڕهەمه هەڵبژێردراوەکان له لایەن سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران تابلۆیڕێزلێنانیانو خەڵاتیان پێده درێت.