جام کوردی - سومەیە نووری: لە هەر گۆشە و کەنارێکی ئێراندا کۆمەڵە چیرۆک سەری هەڵداوە کە ژیانی
خەڵک و داب و نەریت و مێژووی ئەو ناوچەیە دەگێڕنەوە. ئەم چیرۆکانە نەک هەر ڕەنگدانەوەی
ڕابردوون بەڵکو پردێکن بۆ تێگەیشتن لە ئێستا و داهاتوو؛ چیرۆکنووسانی ڕەسەن، بە
وێناکردنی واقیعە بەرچاوەکان و زمانی ناوخۆیی، لە پاراستنی شوناسی کولتووری و
گواستنەوەی بەها کۆمەڵایەتییەکانڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن.
چیرۆکە ڕەسەنەکان ڕەنگدانەوەی ژیانی ڕاستەقینە و تایبەتمەندییە
کولتوورییەکانی هەر ناوچەیەکن، کە وێنەیەکی زیندوو و بەرجەستەی کۆمەڵگا دەڕەخسێنن. ئەم بەرهەمانە جگە لە کات بەسەربردن،
ئامرازێکن بۆ تۆمارکردنی ئەزموونە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکان و پەیوەستکردنی
نەوەکان بە کەلتوور و شوناسی ناوخۆییەوە.
ئەگەر بمانەوێت لە ڕوانگەیەکی مێژووییەوە چاو لە جوگرافیای چیرۆکنووسییئێران
بکەین، لەم بوارەدا ناوی کرماشانبۆ یەکەمجار بە قەڵەمی محەممەدباقرمیرزا خوسرەوی
نووسەری ڕۆمانی "شەمس و توغرا" تۆمار کراوە. خوسرەوی، شازادەی قاجاری دانیشتووی شاری کرماشان، ساڵی ١٢٢٨ی هەتاوی
لەدایک بووە و وەک نووسەر، شاعیر و یەکێک لە پێشەنگەکانی نووسینی مۆدێرن لە ئێران
ناسراوە.
خوسرەوی بە نووسینی یەکەمین ڕۆمانی مێژوویی فارسی لە سێ بەرگدا بە
ناوی "شەمس و توغرا"، "توغرڵ و هوما" و "ماری ڤێنیسی"، ڕێگایەکی نوێی لە پەخشانی چیرۆکنووسیی ئێراندا کردەوە و بە کەڵک
وەرگرتن لە شێوازێکی ڕۆمانسی و گێڕانەوەی عاشقانە لەسەر بەستێنێکی مێژووی سەردەمی
ئێلخانەکانی مەغۆل، ئەدەبیاتێکی جیاواز و نوێی دامەزراند. کارەکانی کە تێکەڵەیەک لە خەیاڵی
ڕۆمانسی و ڕوانگەی کۆمەڵایەتییە، لە سەردەمی مەشرووتەدا ناوبانگێکی زۆری
بەدەستهێنا و لە پێکهێنانی زمانی گێڕانەوەی مۆدێرن لە ئەدەبیاتی ئێراندا کاریگەر
بوو.
وەک باس کرا، ڕۆمانی
"شەمس و توغرا" ناتوانرێت بە یەکەم چیرۆکی خۆشەویستی
لە ئەدەبیاتی ئێراندا هەژمار بکرێت، بەڵام دەتوانرێت لە ڕیزی یەکەمین گێڕانەوە
ڕۆمانسیەتۆکمە و خاوەن پێکهاتە ڕۆمانئاساکان دابنرێت. گرنگی ئەم بەرهەمە لەوەدایە کە بۆ
یەکەمجار خۆشەویستی لە فۆرمی ددەقی شیعری دەرهێنا و بە شێوازێکی وردبینانە و
کەسایەتی داڕێژییەکی ڕوون، لە چوارچێوەی مێژوودا گێڕایەوە. پێش ئەم دەقە، بەرهەمە ڕۆمانسیەکان لە
ئەدەبیاتی فارسیدا زۆرتر لە شێوەی مەنزوومە شیعرییەکانی وەک "وەیس و ڕامین"، "لەیلی و مەجنون" و "خوسرەو و شیرین"دا دەردەکەوتن و لە شێوازی چیرۆکنووسیی
مۆدێرن نزیک نەدەبوونەوە. دەکرێ "شەمس و توغرا" بە یەکەم ئەزموونی سەرکەوتووی ئەدەبی ئێرانی لە چوونە ناو مەیدانی
ڕۆمانی مێژوویی- ڕۆمانسیدا هەژمار بکرێت، کە پەخشانی ئەدەبی لەگەڵ گێڕانەوەی چیرۆکیدا
تێکەڵ کرد و فۆرمێکی نوێی چیرۆکبێژیی ئێرانی خوڵقاند.
هەڕچەند "شەمس و توغرا" بە یەکهم ڕۆمانی مێژوویی ئێران دادەنرێت که تەوەری عاشقانەی هەیه و دەبێت خوسرەوی
به ڕچەشکێنیچیرۆکنووسیی له کرماشان دابنرێت، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ به ئەدەبیاتی خۆجێی
کرماشان دادەنرێت، مانایەکی دیکەی هەیه. ئەم ئەدەبیاتە نەک لە دەربار و لە نێو
شازادەکاندا، بەڵکو لە نێو خەڵک و لەسەر بنەمای ژیانی ناوخۆیی و بیروباوەڕ و
زاراوە و یادەوەری بەکۆمەڵی ئەم هەرێمە دروست بووە؛ ئەدەبیاتێک کە دواتر لە
بەرهەمی نووسەرانی هاوچەرخدا، لە ڕەنگدانەوەی کەلتووری جەماوەرییەوە تا وێناکردنەوەی
زمان و ژیانی خەڵکی ناوچەکە، درێژەی پەیدا کرد و بوو بە گێڕەرەوەی شوناس و
یادەوەری بەکۆمەڵی خەڵکی ئەو دەڤەرە.
·
لە عەلیمحەمەد ئەفغانیەوە تا عەلیئەشرەف دەروێشیان؛ ڕێچکەی پێکهاتنی ئەدەبیاتی
ناوچەیی لە کرماشان
ڕەنگە لە کرماشاندا، عەلی ئەشرەف دەروێشیان بە ڕچەشکێنی شێوازە ئەدەبی
چیرۆکنووسیی خۆجیی بزانن؛ یەکەمین بەرهەمەکانی چیرۆکنووسیی خۆجیی پارێزگای کرماشان
لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا لە بڵاوکراوە و چاپەمەنیە ناوخۆییەکاندا چاپ و
بڵاوکرانەوە و دواتر هەندێکیان بە شێوەی کتێب لە چاپ دران. دەروێشیان و هاوچەرخەکانی بە خوڵقاندنی
چیرۆکی کورت و واقیعی، کەولتوور و ژیانی خەڵکی ناوچەی زاگروس و ڕۆژئاوای ئێرانیان
وێنا کردووە.
دەیەکانی دواتر شایەتی سەرهەڵدانی نووسەرانی گەنجتر بوون. کە بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنیکە
نوێیەکانی چیرۆکنووسیی درێژە بەم ڕێبازە دەدەن و بە بەرهەمەکانیان شوناسی کەلتووری
کرماشان بۆ نەوە نوێیەکان دەگوازنەوە.
ئیسماعیل زارعی، نووسەری دیار و خاوەن شێوازی کرماشان، ساڵانێکی زۆرە
لە بواری چیرۆکنووسیدا چالاکە و بەرهەمەکانی بە تایبەت لە بواری ڕۆمان و کورتە
چیرۆکدا، ڕەنگدانەوەی فەرهەنگ، ژیان و نیگەرانییەکانی خەڵکە. زارعی لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بە
نووسینی چیرۆکی کۆمەڵایەتی لە شێواز و چوارچێوەی جۆراوجۆردا دەستی بە کاری هونەری
کردووە و لە ماوەی چوار دەیەدا چەندین ڕۆمان و کۆمەڵە چیرۆکی چاپ کردووە. لە بەشێک لە بەرهەمەکانیدا، بە کەڵک
وەرگرتن لە زمانی خۆجێی و گێڕانەوەی ڕەسەن، توانیویەتی شوناسی کەلتووری کرماشان لە
بەرهەمەکانیدا بپارێزێت و بە ئەزموون و شێوازی خۆی کاریگەری لەسەر نەوە نوێیەکانی
چیرۆکنووسانی کرماشان دابنێت. لە درێأەدا خوێنەری دیمانەیەکی تایبەتن لە گەڵ نووسەری ناوبراو
سەبارەت بە سەربوردەی چیرۆکنووسیی نوێ لە کرماشاندا.
· دەسپێکی گێڕانەوەکان لە ڕۆژئاوای ئێران؛ لە سەردەمی مەشرووتەوە تا یەکەم قەڵەمەکان لە کرماشان
زارعی له سەڕەتای وتووێژەکهیدا به ئاماژه به ڕیشەکانیچیرۆکنووسی له ئێران وتی: ئەگهڕ بمانەوێت باس له سەڕەتای چیرۆکنووسیی
مۆدێرن له کرماشان بکەین، دەبێت بگەڕێینەوه بۆ سەڕدەمیمەشرووتە؛ لەو شوێنەی کە
میرزاباقر خوسرەوی بە پێشەنگی ڕۆمانی مێژوویی ناسراوە؛ خوسرەوی لە کتێبە سێ بەرگییەکەیدا
باسی لە پرسە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکان کردووە، بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی زمانی
ستاندارد و نەبوونی توخمە کولتووری و زمانەوانییە ناوخۆییەکان، ناتوانرێت
نووسینەکەی بە ئەدەبیاتی ناوخۆیی هەژمار بکرێت. بەڵام لەو کاتەوە چیرۆکنووسین بە شێوەی
مۆدێرنی خۆی لە ئێران و کرماشان دەستی پێکرد.
زارعی هەروەها ئاماژەی بە ناوەڕۆکی ئەو بەرهەمانە کرد کە دواتر چاپ
کراون و وتی: بابەتی هەندێک چیرۆک کە لە کرماشان نووسراون، ڕەنگدانەوەی ژیانی
خەڵکی ئەم شارە و ناوچەکانی دەوروبەری بووە. نووسەران زیاتر سەرنجیان لەسەر
نیگەرانییە کۆمەڵایەتییەکان بوو، لەوانە هەژاری، پەیوەندییە مرۆییەکان و
هەندێکجاریش دەپەرژانە سەر بیروباوەڕ و نەریتە ناوخۆییەکان و هەوڵیان دەدا هەندێک
لە واقیعی ڕۆژانەی خەڵک لە شێوەی چیرۆکدا بگێڕنەوە؛ ئەم بەرهەمانە دەربڕینێکی
سادەیان هەبوو بەڵام دیدێکی مرۆیی و واقیعییان هەبوو و لە شێوازی ژیان و ئەزموونی
نووسەرانەوە هاتبوون.
ناوبراو بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانی دا: ئەگەر بمانەوێ لە کرماشان باسی سەرەتای
چیرۆکنووسیی خۆجێیی بکەین، دەبێ شوێنپێی ئاسەوارەکانی لە نووسینەکانی عەلی محەممەد
ئەفغانی دا بگرین. لە بەرهەمەکانی ئەفغانیدا، بە تایبەت لە دوو ڕۆمانی باش داڕێژراوی “شەوهەری ئاهووخانم” و “شادکامانی دەڕەی قەرەسوو”، هەرچەندە ڕووداوەکان لە کرماشان
ڕوودەدەن و تەنانەت ناوی گەڕەکەکانی شارەکەش باس دەکرێن، بەڵام ناتوانرێت بە
چیرۆکی ناوخۆیی هەژمار بکرێن، چونکە تایبەتمەندی پێویستیان نییە بۆ دروستکردنی
بەرهەمیناوخۆیی.
·
دەروێشیان و وێنەی ژیان لە کۆڵانەکانی ئابشووراندا
زارعی گوتی: دوای ئەفغانی، نۆرەی عەلی ئەشرەف دەروێشیان دەگات، نووسەرێک کە بە
بەرهەمەکانی وەک "ئابشووران" و "لەگەڵ گۆرانییەکانی باوکم"
هەنگاوێکی بەرەو ناساندنی مەڵبەندی
لەدایکبوونی ناوە. دەروێشیان بە پێچەوانەی ئەفغانی، زمان و تۆنی خەڵکی کرماشانی
بەکارهێنا. بە ئیلهام وەرگرتن لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک، لەسەر گەڕەک و ڕێوڕەسم و
ڕووداوە سروشتییەکانی وەک لافاوە وێرانکەرەکە بە تایبەت لە گەڕەکی ئابشووران نووسی
و فەزایەکی خوڵقاند لە دڵی شار و خەڵکەکەیەوە هەڵدەقوڵا. هەرچەندە زمانەکەی هێشتا ستاندارد بوو،
بەڵام تۆنی گێڕانەوە و ڕۆحی چیرۆکەکان بە توندی ڕەنگ و بۆنی شوێنی لەدایکبوونی
هەبوو و ئەمەش جیاوازی لە نێوان بەرهەمەکانی دەروێشیان و ئەفغانیدا دروستکرد.
ناوبراو بە ئاماژە بە چاپی یەکەمین بەرهەمەکانی دەروێشیان وتی: کتێبی ئابشووران دەبێ بە دیارترین
بەرهەمی ئەو هەژمار بکرێت، کە بۆ یەکەمجار بە ناوی ساختەی لەتیف تەڵخستانی چاپ
کراوە. ئەم بەرهەمە یەکەم کۆمەڵە چیرۆکە کە بە تەواوی بەستراوەتەوە بە
کرماشانەوە لە هەردوو ناوەڕۆک و فەزادا و توانیویەتی وێنەیەکی زیندوو لە ژیانی
کۆمەڵایەتی خەڵکی ئەم شارە بخاتەڕوو.
زارعی بە جەختکردنەوە لەوە کە نووسینی خۆماڵی تەنیا لە زماندا کورت
ناکرێتەوە، ڕوونی کردەوە: بۆ نووسینی خۆماڵی زۆر گرنگە نووسەر لە گێڕانەوەی خۆیدا لە هەموو
تایبەتمەندییەکانی ناوچەکە کەڵک وەربگرێت؛ لە تۆن و قسەکردنی خەڵکەوە تا جۆری
جلوبەرگ و خواردن و بیروباوەڕ و پەند و شێوازی سەیرکردنی ژیان و کاریگەرییە
مێژووییەکان و شوێنی جوگرافی و چەندین تایبەتمەندی دیکە. کاتێک ئەم توخمانە کۆدەبنەوە،
دەتوانرێت ئەو کارەی کە دروست دەبێت بە ئەدەبیاتی خۆجێی یان ناوچەیی هەژمار بکرێت.
زارعی لە درێژەدا باسی چەند نووسەرێکی دیکەی کرد و وتی: جگە لە دەروێشیان، نووسەرانی وەک خاتوو پەیمانە ڕەوشەنزادە بە کتێبی"نەستەرەن لەسەر شانەکانی دیوار" لەم فەزایەدا نووسیویانە. بێگومان بەرهەمی ئەم نووسەرانه زیاتر له ژێر کاریگەری دەڕوێشیاندا بوون و هەمان کەڵکەڵەی ناوخۆییان پەیڕەو دەکرد، بەڵام به زمان و پێکهاتەیەکی سادەتر.
· ڕەنگدانەوەی واقیعی کۆمەڵایەتی لە چیرۆکەکانی کرماشاندا
زارعی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لە کۆمەڵەی "شادی و شیوەن"دا هەوڵم داوە زمان و کەلتووری کرماشان
بپارێزم. لەم کتێبەدا لە زاراوەی کرماشان و پەند و خواردنە خۆجێیەکان و ژێر کەلتوورەکانی
خەڵک کەڵکم وەرگرتووە. ئامانجم تەنیا نووسینی چیرۆک نەبووە، بەڵکو ویستم بەشێک لە یادەوەری
کەلتووری ئەم شارە تۆمار بکەم. لە ڕاستیدا پاراستنی جۆرێکە لە بەرپرسیارێتی کولتووری بۆم. کتێبی "پەروانە" لە نووسینی خاتوو عاتیفە کنجوری، لە
پێناو تۆمارکردن و پاراستنی کەلتووری ناوچەکە نووسراوە و لەلایەن بڵاوکراوەی
دیباچە چاپکراوە.
ئەم نووسەرە لە ڕوونکردنەوەی تێڕوانینی خۆی سەبارەت بە پەیوەندی
نێوان ئەدەبی خۆجیی و نەتەوەییدا وتی: بە بۆچوونی من چیرۆکنووسیی خۆجیی و ئەدەبی
نیشتمانی ئەوەندە جیاواز نین، جگە لەو جیاوازییەی کە لە نووسینە ناوچەییەکاندا،
ناچار دەبین لە هەندێک بەرهەمدا بە زمانێک بنووسین کە زۆربەی خەڵک لێی تێبگەن، بۆ
ئەوەی بتوانرێت ڕەگ و ڕیشەخۆجێیەکان بە ئاسانی لە مێشک و یادەوەرییەکانیاندا بچەسپێنرێت،
چونکە زمانی خۆجییسەرمایەی فەرهەنگی و ڕۆشنبیریی هەر ناوچەیەکەو دەبێت زیندوو
ڕابگیرێت. هەرچوند ئامانجی کۆتایی لە ئەدەبیاتدا گەیاندنی پەیامی مرۆییە، نەک
تەنها مانەوە لە جوگرافیایەکی دیاریکراودا.
· ئەدەبیاتی خۆجیی و نەتەوەیی؛ دوو ڕێگای هاوتەریب بە ئامانجێکی هاوبەش
هەروەها زارعی بۆچوونێکی ڕوونی هەیە سەبارەت بە کاریگەریی پایتەخت
لەسەر ڕەوتە ئەدەبیەکان و دەڵێت: هەندێک کەس پێیان وایە نووسەرانی شارستانی لە ژێر کاریگەری ئەدەبی
پایتەختدان، بەڵام واقیعەکە ئەوەیە کە پایتەخت خۆی لە نووسەرانی شارستانی
پێکهاتووە. بۆ نموونە ئەحمەد مەحمود و زۆرێک لە نووسەرانی خەڵکی باشووری وڵات، گوڵشیری
و زۆرێک لە هاوشارییانی خەڵکی ئیسفەهان و ئەفغانی و چیرۆکنووسانی دیکەی کرماشان
لەم شارە و کەسانی دیکە لە شار و پارێزگاکانی دیکە لە تاران کاریان کردووە. بۆیە ناتوانرێت بگوترێ نووسەر لە ژێر
کاریگەری پایتەختدایە. ئەدەبیاتی تاران دەرئەنجامی یەکگرتنی کولتوورە جۆراوجۆرەکانە و هەر
نووسەرێک لە داڕشتنی ئەو ئەدەبیاتەدا پشکی هەیە.
زەڕای لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کرماشان لە چیرۆکنووسینیدا هەنگاو بە
هەنگاو لەگەڵ شارەکانی دیکەدا جووڵاوە. نە دواکەوتووە و نە لەوان پێشکەوتووە. چیرۆکنووسی لێرەش وەک بەشەکانی دیکەی
وڵات بە گەشەکردن و گەشەسەندنی خۆیدا تێپەڕیوە و تا ئێستاش لە فراوانبووندایە.
· ئەدەبیاتی خۆجیی، بەرهەمی نیگەرانییە نەک فەرمان
لە کۆتاییدا سەبارەت بە ڕۆڵی دامەزراوەکان لە بەهێزکردنی چیرۆکنووسییخۆجێیشدا
ڕایگەیاند: باشترە هیچ دەزگا و ڕێکخراوێک لەم بوارەدا هەوڵی هاندان یان
ڕێنماییکردنی چیرۆکنووسان نەدات بەرەو بابەتێکی دیاریکراو، چونکە کاتێک
ڕێنماییەکان لە شێوەی پێشنیار و خەڵات و هتد تێوەگلاون، ئەوەی پێشکەش دەکرێت
کاریگەری خۆی لەدەست دەدات چونکە ئەو کارەی بە ڕێنماییەکان ئامادە دەکرێت لە دڵ و
ڕۆحەوە نایەت.
زارعی پێی وایە نووسین دەبێ ئەنجامیهۆگری و خەمخۆری بێت. ئەگەر بەڕاستی کەسێک شتێکی هەبێت
بیڵێت، ئەوا خۆی دەنووسێت و پێویست ناکات لەلایەن کەسانی دیکەوە پاڵ بنرێت و هان
بدرێت؛ بە کورتی پشتیوانی ڕاستەقینە لەلایەن خەڵکەوە دەکرێت نەک لەلایەن
دامەزراوەکانی حکومەتەوە.