جام کوردی - سکرتێری نۆیەمین فێستیڤاڵی شانۆیکەمئەندامانی ناوچەیی زاگرۆس وتی: بە گشتی ١١٣ دەقی شانۆیی لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، لوڕستان، هەمەدان و کوردستانەوە بۆ نووسینگەی فێستیڤاڵەکە نێردراون.
فەرزانە بەهرامی ڕۆژی سێشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای هەواڵنێریی ئیرنا ڕایگەیاند: پاش پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو بەرهەمانەی کە بە نووسینگە گەیشتوون، دەستەی داوەرانی پێداچوونەوەکاری دەق، ٧٠ شانۆنامەی لە بەشی شانۆ، شەقام، منداڵان و مێرمنداڵان و بوکەڵەیی بۆبەشداری لە قۆناغی داهاتوودا هەڵبژارد.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد:دواجار لەو ژمارەیە 25 شانۆنامە پەسەندکراون و 45 بەرهەمیش کەوتوونەتە ژێر پێداچوونەوە. لیژنەی پێداچوونەوەی دەق بۆ ئەم خولە پێکهاتووە لە شەهرام ئەحمەدزادە، کووروش زارع ڕەمشتی و ساغەر خاجەئەمیری.
سکرتێری نۆیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کەمئەندامانی ناوچەیی زاگرۆس زیادی کرد: لە بەشی شانۆدا، 26 دەق (12 بەرهەم بە ڕەزامەندی کۆتایی و 14 بەرهەمی مەرجدار)، لە بەشی شەقام، 23 دەق (5 بەرهەم بە ڕەزامەندی کۆتایی و 18 بەرهەمی مەرجدار)، هەروەها لە بەشی منداڵان و مێرمنداڵان و شانۆی بوکەڵەیی، 21 دەق (8 بەرهەم بە ڕەزامەندی کۆتایی و 13 بەرهەمیمەرجدار) گەیشتوونەتە قۆناغی داهاتوو.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: نۆیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کەمئەندامانی ناوچەیی زاگرۆس لە نیوەی یەکەمی مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا بە میوانداریی شاری سنە بەڕێوە دەچێت و وەبیری هێنایەوە: ئەم فێستیڤاڵە تایبەتە بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بە بەشداری پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، لوڕستان، ئیلام و هەمەدان لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
جێگری بەرپرسی بەشی چاکسازی خۆشگوزەرانی کوردستان ڕایگەیاند: ئەم خولەلە فێستیڤاڵ لە بەشی ستەیجی - گەورەساڵان، شەقامی-ژینگەیی، منداڵان و مێرمنداڵان، پێشبڕکێی شانۆنامەنووسی، وۆرکشۆپی پەروەردەیی و کۆبوونەوەی تایبەتمەند بەڕێوەدەچێت.