له م دیدارەدا، هەردوولا وێڕای پێداچوونەوه به پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تاران و ئەبوزەبی، جەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامی وتووێژ و هاوکاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان له بواره جیاجیاکاندا کردەوه.

لەم دیدارەدا خەتیب زادە جەختی لە ڕێبازی ئێران کردەوە کە لەسەر بنەمای یەکەمایەتی دان بە دیالۆگ، لێکتێگەیشتن و هاوکاری ناوچەیی دامەزراوە و بە فاکتەری سەرەکی بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا زانی.

کۆبوونەوەکە لە پەراوێزی دوازدەهەمین دیالۆگی ستراتیژی ئەبوزەبی ئەنجامدرا کە لەلایەن ناوەندی سیاسەتەکانی ئیماراتەوە بەڕێوەدەچێت.