نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا ڕایگەیاند، ئەمریکا لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە لە  هەوڵی کۆتایی هێنانە بە توانای لوبنانی خۆڕاگر و پڕچەک کردنی سووپایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی حزبوڵڵا.

 بەپێی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین، قاسم لە وتارەکەیدا بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدەوە جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەم ڕێبازە نەهێشتنی دەسەڵات و توانای سەربازییە لە سەرتاسەری لوبنان بۆ ئەوەی ئیسرائیل بێ ڕێگری بمێنێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە سوود لە بوونی سوپای لوبنان لە باشووری لیتانی وەردەگرین، چونکە ئەوان منداڵی ئێمەن، ئێمەش براوەی ئەم ڕێککەوتنەین، چونکە حکومەت پابەند بووە بە ڕۆڵی خۆیەوە.

نەعیم قاسم ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بەوەی لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ نەکردووە، چونکە ئەگەر ئیسرائیل لێی بکشێتەوە لوبنان ئازادی و کەرامەتی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئایندەی لوبنان و ئەوەی کە لە ڕووی سەربازی و ئابووری و سیاسەت و پێگەی لوبنان چۆن بێت، دەستوەردان دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، گوشارەکان لەسەر حکومەت بە ئامانجی سەپاندنی ئیمتیازاتەکانە بەبێ گەڕانەوە یان گەرەنتی و لەڕێگەی هاندان و لە هەمان کاتدا ئازادیی کارکردن بە ئیسرائیل بدرێت.

قاسم لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئیسرائیل دەیەوێت زاڵ بێت بەسەر لوبنان و دەیەوێت بیکاتە حەوشەی پشتەوە بۆ فراوانکردنی نیشتەجێبوونی زایۆنیستەکان وەک بەشێک لە ئیسرائیلێکی گەورەتر.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ئیسرائیل هەموو ڕۆژێک بیانوویەکی نوێ دێنێتە ئاراوە، لە چەکداماڵینەوە بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵات تا دەگاتە دارایی، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە کێشەی سەرەکییان بوونی خۆڕاگرییە.

گوتیشی: بۆچی حکومەت پلانێک بۆ وەرگرتنەوەی سەروەری ناخاتە کارنامەی خۆیەوە و خشتەی کاتی بۆ دیاری ناکات؟ داوای لە حکومەت کرد لەسەر بنەمای پاراستنی هاووڵاتیان مامەڵە بکات نەک لەسەر بنەمای گوێگرتن لە دیکتاتۆرییەکانی ئەمریکا و جێبەجێکردنی.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان دووپاتی کردەوە: دەستبەرداری چەکەکانمان نابین، کە وامان لێدەکات بەرگری لە خاک و گەلەکەمان بکەین.