محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی عێراق کرد.

ئال سادق وتیشی: ئەم هەنگاوە گرنگە، گوزارشت لە ئیرادەی گەلی عێراق و سەروەری نەتەوەییەکەی دەکات، هەروەها خاڵێکی تری وەرچەرخانە لە چەسپاندنی دیموکراسی و پرۆسەی گەشەسەندن و سەقامگیری لەم وڵاتەدا.

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا زیادی کرد: هیوای ئایندەیەکی خۆشگوزەران و گەش بۆ حکومەت و گەلی عێراق دەخوازم.

خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرانسەری وڵات بەڕێوەچوو و بە پشتبەستن بە ژماردنی 99.7%ی دەنگەکان، ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا گەیشتە زیاتر لە 55%.