ڕۆژنامەی زایۆنی ئیسرائیلی هیۆم ڕایگەیاند کە هەماهەنگی لە نێوان فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا کە بنکەکەی لە کیریات گات هەڵکەوتووە لە ناوەندی خاکە داگیرکراوەکان و بەکرێگیراوانی چەکدار لە نێویاندا چەکدارانی ئەبو شەباب لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح لە ئارادایە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، جگە لە بەکرێگیراوانی ئەبو شەباب، ئەندامە چەکدارەکانی سەر بە حوسام ئەلئەستاڵ لە خان یونس، لەو هەماهەنگییانەشدا بەشدارن.

ئیسرائیل هیوم زیادی کرد: گرووپی ئەستاڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی زایۆنیستی پشتیوانی چەک و چۆڵە وەردەگرێت و ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە ئەمریکییەکان بۆ خۆشکردنی ڕێگا بۆ دروست کردنی ڕێکخراوێکی ناوخۆیی لە کەرتی غەززە سەر بە واشنتۆن و تەلئەبیب ڕوو دەدات.

ئامانجی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە ڕێکخستنی میلیشیا بەکرێگیراوەکانی سەر بە خۆیان، ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی موقاوەمە و دروستکردنی ئاژاوە و پشێوی لە کەرتی غەززەیە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەمریکا ئەو بەکرێگیراوانە وەک جێگرەوەیەکی کاتی بۆ هێزی نێودەوڵەتی لە کەرتی غەززە سەیر دەکات.