بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی جەزیرە، ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارانۆت بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی زایۆنی، بڵاوی کردەوە کە ئەمریکا لە هەوڵی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی لە دەوروبەری کەرتی غەززەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کارە لەچوارچێوەی هەنگاوی نوێی ئەمنیدایە کە دەگیرێتەبەر.

پێویستە بگوترێ بە بیانووی چاودێریکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، دەیان سەربازی ئەمریکی لە ناوچەی کیریات گات کە دەکەوێتە ناوەندی خاکە داگیرکراوەکان جێگیر بوون.