لە راگەیەندراوەکەدا، ئەسەدی ئاماژەی بەوە داوە کە ئامادەبوونی بەهێزی خەڵک لەم هەڵبژاردنانەدا وەک "سەرکەوتنێکی گەورە" بۆ حکومەت و خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان سەیر دەکرێت.

 کۆنسووڵی ئێران هەروەها جەختی کردەوە، "ئەم هەنگاوە ئومێدبەخشە هیوای دوژمنانی نەتەوەی عێراق و گەلانی ناوچەکەی بۆ کۆنترۆڵکردنی چارەنووسی وڵاتانی ئیسلامی بێ ئومێد کردووە، و وەڵامێک بوو بۆ قسە بێماناکانی رۆژئاوا کە گاڵتەیان بە کولتوور و شارستانییەتی کۆنی وڵاتانی ناوچەکە دەکرد."

 فەرامەرز ئەسەدی رایگەیاند کە براوەی راستەقینەی ئەم هەڵبژاردنانە "خودی خەڵک بوون لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا، کە بە بەشداریی خۆیان، هەوڵی درێژەدان بە پرەنسیپە دیموکراسییەکان و بەشداریکردن لە چارەنووسی خۆیان داوە،" ئەمەش "پابەندبوونێکی گەورەی بە سیستمی سیاسی و نوێنەرانی هەڵبژێردراو داوە لە پێناو دەستەبەرکردنی بەختەوەری و مەسڵەحەتی گشتی."

 لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، ئەسەدی دەڵێت، "بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنتان لەم هەڵمەتە سیاسییە گرنگە لە ئێوەی خەڵکی بەشەرەف دەکەم. لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە بۆ بەردەوامی سەرفرازی و خۆشگوزەرانی بۆ ئێوەی خۆشەویست".

رۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی گشتیی بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و خەڵکی وڵاتەکە 329 بەربژێری نوێیان هەڵبژارد.