سەرچاوەیەک لەو بارەوە وتی"نزار ئامێدی تەنها سەرپەرشتیاری گشتیی نەبوو؛ به‌ڵكو ئەو عەقڵە بوو کە چاودێریی هەموو وردەکارییەکی دەکرد، ڕێبەرێك بوو بۆ هەموو هەنگاوێک، هێزی بزوێنەر بوو کە وزەکانی لەژێر ئاڵای یەکێتیدا یەکخست، بەمشێوەیە ئەزمون سەلماندویەتی کە دیدگایەکی دڵسۆزانە، کاتێک وەرگێڕدرێتەسەر کردەی ڕێکخراوو بەدواداچونی جددی، ئەنجامێک بەدەستدەهێنێت کە مێژوو دەنوسێتەوەو پێگه‌ى كورد له‌به‌غدا به‌هێز ده‌كات".
لاى خۆیشیه‌وه ئایات ئەدهەم كاندیده دەرچوەکەی یەکێتیی لەبەغدا ئه‌و ڕاستیه‌ى نه‌شارده‌وه، به‌هه‌وڵى بافڵ تاڵه‌بانى‌و نزار ئامێدى توانیویه‌تى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، وه‌كو ئه‌و وتى، "یەکەمجارە لەمێژودا کورد لەبەغدا کورسی به‌ده‌ستبهێنێت".