لەلایەکی ترەوە سەرۆکی هەرێم سلێمانی بە "شارێکی کاریگەر" ناودەبات دەڵێت" سلێمانی بە ناوێكی دیاری مێژووی كولتووری و سیاسیمانه، ههمیشه كاریگهر و مایهی پێزانین و شانازیی گهلی كوردستانه."
لەلای خۆشیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند'' لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم و هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازم.''
وتیشی'' سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پر لە سەروەریی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا ، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە.''
مەسروربارزانی دەڵێت'' دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان.''
شاری سلێمانی لە ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن "ئیبراھیم پاشای بابان”ەوە دروست کراوە، ئیبراھیم پاشا شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، "سلێمان پاشا” ناوناوە، سلێمانی جگەلەوەی پایتەختی میرنشینی بابان بووە، لەھەمانکاتدا مەڵبەندێکی بازرگانی و رۆشنبیری ناوچەکەش بوو.