راگەیەنراوەکەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی لیستی ٢٨٥

بەم شێوەیە دەست پێ دەکات.

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

خوشکان و برایان لە هەموو بازنەکانی هەڵبژاردن.

دەنگدەرانی خۆشەویستی لیستی کۆمەڵ،  

بەناوی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی لیستی کۆمەڵی دادگەرییەوە پڕ بەدڵ سوپاسی هەوڵ و ماندوبوون و شەونخونیی و دڵسۆزییتان دەکەین بۆ پشتیوانیی کردن و سەرخستنتان بۆ لیستی کۆمەڵی دادگەریی و، دڵسۆزیی و وەفادارییتان بەرز دەنرخێنین.

بێگومان ئەو ئەنجامەی بەدەستهاتوە، لە ئاستی چاوەڕوانیی کەسماندا نەبووە، پێویستە وێڕای بەدواداچوون بۆ ڕاستیی و دروستیی ئەنجامەکان، دانیش بنێین بە كەم و كووڕییەكانمانداو، خوا پشتیوان بێ بە چاوخشاندنەوە بە خۆماندا و هەنگاوی کرداریی بۆ هەستانەوە و چاکسازیی پێویست لە تەواوی کاروبارەکاندا، هیوا و متمانە دەگێڕینەوە..

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی لیستی ٢٨٥

١٢/١١/٢٠٢٥