خالید وەلید، ئەندامی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان ڕایگەیاند،" هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی دژایەتیی وەرگرتنی خولی دوەمی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن سودانییەوە دەکەن. "

وەلیدی ئاماژەی ئاماژەی بەوەشدا، سودانی بەشداریی لەکۆبونەوەکانی دوایی چوارچێوەی هەماهەنگیدا نەکردوە، بەتایبەت دوای ئەوەی هەندێک لایەن تۆمەتی جددییان ئاڕاستە کردوە، لەوانەش ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیلدا،  بۆیە ئەگەر بیانەوێت سودانی بگەڕێتەوە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، چۆن ڕوبەڕوی هەڵوێستەکانی پێشویان دەبنەوە. 

ئەو ئەندام هاوپەیمانییەی سودانی ڕونیشی کردەوە، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان لەوانەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕوو بکاتە زۆرینەی پەرلەمانی، بەو پێیەی کە باشترین بژاردەیە بۆ دڵنیابوون لە هاوسەنگیی سیاسی و چاودێریی نێو پەرلەمانی داهاتوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، لیستەكەی سودانی سەركەوتنی گەورەی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بەدەستهێناوە.