جۆ لویس، ملیاردێرە بەریتانییەکە و خاوەنی پێشووی یانەی تۆتنهام، دوای ئەوەی بە تاوانی دارایی و غەرامەکردنی بە بڕی 4 ملیۆن پاوند بایکۆت کرا، ئێستا بە فەرمی ڕووبەڕووی لێخۆشبوونی دۆناڵد ترەمپ‌بووەتەوە. هەنگاوێک کە داهاتووی خۆی و خێزانەکەی لە پێکهاتەی ئیدارەی یانەکەدا ڕوون کردەوە دوای چەند مانگێک لە نادڵنیایی.

ئەو ملیاردێرە تەمەن 88 ساڵە، ساڵی ڕابردوو بەهۆی دۆسیەی مامەڵەی نهێنی و پیلانگێڕی دارایی ڕووبەڕووی غەرامەیەکی قورس بووبووەوە؛ پرسێک کە داهاتووی لەگەڵ یانەی باکووری لەندەن بە ناڕوونی هێشتبووەوە

بەگوێرەی ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، ترەمپ ئەو کارەی لویس بە "هەڵەیەکی گەورە" وەسف کردووە و فەرمانی لێبوردنی داوە. بڕیارە کۆشکی سپی بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر ئەو بڕیارە بڵاوبکاتەوە.


ئێستا لویس ڕایگەیاند کە بە تەواوی خانەنشین دەبێت. لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "دڵخۆشم کە ئێستا ئەمە لە پشتمەوەیە و دەتوانم خانەنشینییەکەم لەگەڵ خێزانەکەم بەسەر بەرم".


هەروەها سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانەکەی جەختی لەوە کردووەتەوە کە "سوپاسێکی گەورەیان" بۆ لێخۆشبوونەکەی ترەمپ کردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە: "چیرۆکی جۆ لویس زۆر زیاترە لە تەنها یەک ڕووداو".