بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ محەممەد سەلاح تەمەنی بوو بە 33 ساڵ. وەڵامی نەرینی بۆ سعوودیە و دڵخۆشی لەم بابەتە، ئەمە بارودۆخی محەممەد سەلاحە، ئەستێرەیەکی ناوازە کە ئەم وەرزە درێسی لیڤەرپولی لەبەرکرد و بووە باشترین یاریزانی پرێمەرلیگی بەریتانیا. بۆ جاری چوارەم پێڵاوی زێڕینی بردەوە، ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر بۆ هێرشبەرێک کە 29 گۆڵی لە 38 یاریدا تۆمارکردووە.

سەلاح سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی ئۆفەرەکانی خولی سعوودیە ڕایگەیاند: کاتێک هەست دەکەم پێویستە پاشەکشە بکەم، یاریەکە ڕادەگرم. بەڵام ئەگەر بیروڕای من بپرسیت، وابزانم دەتوانم تا تەمەنی 39 یان 40 ساڵ یاری بکەم. ئەگەر زووتر هەستم کرد کە دەبێت خانەنشین ببم، ئەوە دەکەم.

وتیشی: سعوودیه؟ دەرفەتێکی باش بوو، ئەگەر گرێبەستەکەم لەگەڵ لیڤەرپول درێژ نەکردبایەوە، لەوانەبوو ئەوە ڕووبدات. پەیوەندیم لەگەڵ بەڕێوبەرانی خولی سعوودیە زۆر باشە. زۆر قسەمان کرد و دانوستانەکان جیدی بوون. نازانم چی روودەدات، بەڵام ئێستا لە لیڤەرپول دڵخۆشم و بۆ دوو ساڵی داهاتوو لێرە دەمێنمەوە./.