پێشوازی شازی ئیسپانییەکان وەک ئەوە وابوو کە شوێنێک نەبێت بۆ فڕێدانی دەرزییەک لە یاریگاکەدا.

خەڵکی ویلایەتی باسک لە هەفتەی ڕابردووەوە خۆیان بۆ میوانداریکردنی ئەم یارییە خێرخوازانە ئامادە دەکەن.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دەنووسێت، نەک هەر توانای یاریگاکە بۆ 53 هەزار کەس پڕکرایەوە، بەڵکو نزیکەی 5 هەزار کەسی دیکە هاتنە نێو یاریگاکەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم دەزگا ڕاگەیاندنە ئیسپانییە، سەرجەم داهاتی فرۆشتنی بلیتەکان لەم یارییەدا کە بە زیاتر لە 1ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ مەزەندە دەکرێت، دەبەخشرێتە ڕێکخراوە خێرخوازانەکانی غەززە.