عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له فه‌یسبوكى خۆى زانیاریى لەبارەی موچەی مانگی (9)وه ئاشكراكردوهو نوسیویهتى، "پێویستە لەماوەی چوار ڕۆژدا، داهاتی ناوخۆ (120 ملیار) دینار ڕەوانە بکرێت".
ئه‌وه‌شى باسكردوه، "ڕاستەوخۆ بڕیار لەچارەنوسی موچە دەدرێت، لەماوەی سێ ڕۆژدا ڕێککارەکان تەواو دەبن‌و موچەکە دێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رێم تائێستا هیچ بڕیارێکی نییە بۆ ناردنی داهاتی ناوخۆ، هەموو دواخستنێکی ناردنی داهاتی ناوخۆ-ش، به‌واتاى دواخستنی موچەیە".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، موچەخۆرانی هەرێم له‌ئێستادا چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی ناردنی موچەی دوو مانگی ئەمساڵیانن، بەرپرسانی هەولێرو بەغداش تائێستا لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەی هیچ موچەیەکی ئەمساڵیان نەفەوتێت.
کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش ڕۆژانی سێشەممە بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەم هەفتەیە ڕۆژێک پێشدەخرێتو سبه‌ینێ دوشەممە کۆبونەوەکە دەکرێت، پێشخستنی کۆبونەوەکەش بەهۆی سەردانی محەممەد شیاع سودانیهوهیه بۆ هەرێمی کوردستان‌و مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ له‌هه‌رێم.