یاریگای سان مامێسی ئەتلەتیک بیلبائۆ شەوی ڕابردوو بووە جێگای تووڕەیی زایۆنیستەکان، چونکە میوانداری یاریی هەڵبژاردەی فەلەستینی بەرامبەر ویلایەتی باسک لە ئەستۆ گرت و سایتی عیبری وەن ئەمڕۆ ئەم کارەی ئیسپانییەکانی بە "خۆپیشاندانی نائاسایی لە ئەوروپا دژی ئیسرائیل" ناوبرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسپانیا، لە کاتی یارییەکەی شەوی ڕابردوودا 53 هەزار کەس بە یەک دەنگ دروشمی "فەلەستین ئازاد"یان وتەوە.

 ئەم یارییە خێرخوازییە لە یاریگای سان مامێس بەڕێوەچوو و بەپێی زانیارییەکان سەرجەم داهاتی فرۆشتنی بلیتەکان لەم یارییەدا بۆ یارمەتیدانی خەڵکی غەززە بەکاردەهێنرێت.

میدیا ئیسرائیلییەکان بە تووڕەییەوە دەنووسن کە ئەمە یارییەکی دژەباو و نائاساییە لە دڵی ئەوروپا بەرامبەر ئیسرائیل کە ڕێگەی پێدرابوو ئەنجام بدرێت.

ماڵپەڕی زایۆنیستی One، بێ ئەوەی ئاماژە بە پاڵپشتی گەلی ئیسپانیا لە فەلەستین بکات، زۆرتر سەرنجی خستەسەر ئەنجامی یارییەکە بە 3-0 کۆتایی پێهات و بە مانشێتی "شکستی گەورەی فەلەستین" بۆ نیشاندانی تووڕەیی خۆی لە بەرامبەر ئەم پشتیوانییە بێ وێنەیە لە فەلەستین لەلایەن ئەوروپییەکانەوە، ڕووماڵی کرد